جيهان

ئێران.. ژماره‌ی قوربانییانی گه‌رده‌لوول و لافاو گه‌یشته‌ ٢٤ كه‌س

- به‌ هۆی ئه‌و بارانه‌ به‌خوڕه‌ و گه‌رده‌لووله‌ی له‌ هەشتی ئایاره‌وه‌، ١٨پارێزگای ئێرانی گرتۆته‌وه‌، ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٥٥ی دیكه‌یش برینداربوون.

Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood   | 23.05.2019
ئێران.. ژماره‌ی قوربانییانی گه‌رده‌لوول و لافاو گه‌یشته‌ ٢٤ كه‌س

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

به‌ هۆی ئه‌و بارانه‌ به‌خوڕه‌ و گه‌رده‌لووله‌ی له‌ هەشتی ئایاره‌وه‌، ١٨ پارێزگای ئێرانی گرتۆته‌وه‌، ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٥٥ی دیكه‌یش برینداربوون.

گوته‌بێژی فه‌رمانگه‌ی باری له‌ناكاوی ئێران، موجته‌با خالیدی رایگه‌یاند، به‌ هۆی ئه‌و بارانه‌ به‌خوڕه‌ و گه‌رده‌لووله‌ی کە له‌ هەشتی ئایاره‌وه‌، ١٨ پارێزگای گرتۆته‌وه‌، ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٥٥ی دیكه‌یش برینداربوون.

موجته‌با خالیدی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ چوار كه‌سیان به‌ هۆی گیرۆده‌بوونیان له‌ناو ئاوی لافاو و ٢٠ی دیكه‌یشیان به‌ هۆی لێدانی هه‌وره‌بروسكه گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رزگاركردن و فریاگوزاری مانگی سووری ئێرانی، مورته‌زا سه‌لیم-یش رایگه‌یاند كه‌ به‌رده‌وامن له‌ گه‌یاندنی هاوكاری به‌ ٨٣ شار و گوند كه‌ كه‌وتونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ری هه‌لومه‌رجی سه‌ختی كه‌شوهه‌وا و گوتی: "له‌و میانه‌یه‌دا تاكو ئێستا هاوكاری گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ دوو هه‌زار و ٥٠ كه‌س".‌

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın