Tolga Akbaba
27 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2026
شەوی ڕابردوو، ئێران ڕێگریی لە شهش کەشتی کرد کە ههوڵیانداوه بە کوژاندنەوەی سیستمەکانیان لە بری ئەو ڕێڕەوەی تاران دیاریی کردووە له ڕێڕەوێکی جێگرهوهوە به باشووری گەرووی هورمزدا تێبپەڕن.
بەرپرسێک کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت و بۆ تەلەڤيزیۆنی فەڕمی ئێران دواوه، ئاماژهی بهوه كردووه ڕێگریی لە شهش کەشتی کراوە كه بهنیازبوون شەوی ڕابردوو به گەرووی هورمزدا تێبپەڕن.
بەرپرسهكه ئهوهیشی خستهڕوو کەشتییەکان بە کوژاندنەوەی سەرجەم سیستمەکانیان هەوڵیانداوە بهو ڕێڕەوە "نایاسایی و ناسهلامهتهی" باشووری گەرووی هورمزدا تێبپەڕن، ئەم هەوڵەش بە هاندانی سوپای ئەمریکا ئەنجام درا، بەڵام شکستیهێنا.
لەلایەکی دیکەوە، ئاماژە بەوە کراوە یەکێک لەو شهش کەشتیە لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕبووندا تووشی ڕووداو بووە، پێنج کەشتییەکەی دیکە ناچار بوون بگەڕێنەوە بۆ کەنداوی بەسرە.