سياسەت, جيهان

ئێران هێرشکردنە سەر کۆنسولخانەکەی لە کەربەلا ئیدانە کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشکردنە سەر کۆنسولخانەی تاران لە شاری کەربەلا ئیدانە کرد.

Muhammet Kurşun   | 10.05.2021
ئێران هێرشکردنە سەر کۆنسولخانەکەی لە کەربەلا ئیدانە کرد

Tahran

تاران - AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەعید خەتیبزادە پەلاماردانی کۆنسولخانەی وڵاتەکەی لە شاری کەربەلا باشووری عێراق ئیدانە کرد.

سەعید خەتیبزادە لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی هەفتانەیدا باسی لە هێرشکردنە سەر کۆنسولخانەی ئێران لە شاری کەربەلا و پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ریاز کرد.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەی ئاشکرا کرد کە هێرشەکەی سەر کۆنسولخانەی وڵاتەکەیان ئیدانە کردووە و ناڕەزاییەتی خۆشیان بە باڵیۆزی عێراق لە تاران راگەیاندووە و گوتی: "راستەخۆ دوای رووداوەکە پەیوەندیمان بە بەرپرسانی عێراق-ەوە کرد و داوامان لێکردن رێگری لە خۆپیشاندەران بکەن. هیوادارین حکوومەتی بەغدا بەرپرسیاریەتی خۆی بۆ پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان بەجێبهێنێت".

سەعید خەتیبزادە باسی لەوەشکرد کە بەشێوەیەکی ئەرێنی پێشوازی لە دانوستانەکانی تاران-ریاز دەکەن و جەختی لەوەشکردەوە کە کۆتاییهاتنی گرژییەکانی نێوان ئێران و سعوودیە و دروستبوونی پەیوەندی لەنێوانیاندا بەسوودی هەمووانە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın