جيهان

ئێران: "ناچینه‌ هیچ جۆره‌ جه‌نگێكه‌وه‌"

حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت-پیشه‌: "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچینه‌ هیچ جۆره‌ جه‌نگێكه‌وه‌. ناتواندرێت ئه‌وه‌ به‌یان بكرێت كه‌ هیچ گرووپێك له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ چووه‌ته‌ جه‌نگی به‌وه‌كاله‌ته‌وه‌".

Ahmet Dursun,Hemın Othman Mohammed   | 22.05.2019
ئێران: "ناچینه‌ هیچ جۆره‌ جه‌نگێكه‌وه‌"

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

سه‌رۆكی لیژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ئاسایشی نیشتمانی لە په‌رله‌مانی ئێران، حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت-پیشه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا ناچنه‌ هیچ جه‌نگێكه‌وه‌، به‌ جه‌نگی به‌ وه‌كاله‌تیشه‌وه‌.

له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی كرێكارانی ئێرانی ILNA، فه‌لاحه‌ت-پیشه‌ باسی له‌ گرژی نێوان تاران و واشنتۆن كرد كه‌ له‌م رۆژانه‌ی دواییدا به‌ لێدوانی به‌رامبه‌ری رووی له‌ زیادبوون كرد.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ئاسایشی نیشتمانی لە په‌رله‌مانی ئێران له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌وه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئێران له‌ رێگه‌ی ئه‌و گرووپه‌ چه‌كدارانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا له‌ژێر كۆنترۆڵیدان له‌بری جه‌نگی راسته‌وخۆ دژبه‌ ئه‌مریكا ده‌چێته‌ جه‌نگی به‌ وه‌كاڵه‌ته‌وه‌؟ رایگه‌یاند "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچینه‌ هیچ جۆره‌ جه‌نگێكه‌وه‌. ناتواندرێت ئه‌وه‌ به‌یان بكرێت كه‌ هیچ گرووپێك له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ چووه‌ته‌ جه‌نگی به‌وه‌كاله‌ته‌وه‌".

فه‌لاحه‌ت-پیشه‌ ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ هه‌ندێک كاراكته‌ری ناوچه‌كه‌ خوازیارن له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌مریكا رابكێشنه‌ جه‌نگه‌وه‌.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın