سياسەت, جيهان

ئێران لەبارەی بەزاندنی سنووری وڵاتەکەی هۆشداری دەداتە ئازەربایجان و ئەرمینیا

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەعید خەتیبزادە: "هێڵی سووری ئێران، ئاسایشی هاووڵاتییەکانییەتی. هێزە سەربازییەکان هۆشداری پێویستییان دا و لایەنی بەرامبەریش هۆشدارییەکانی بە هەند وەرگرت".

Bilal Güler   | 19.10.2020
ئێران لەبارەی بەزاندنی سنووری وڵاتەکەی هۆشداری دەداتە ئازەربایجان و ئەرمینیا

Ankara

ئەنقەرە- AA

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەعید خەتیبزادە ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە بارەی پێکدادانەکانی ناوچەی قه‌ره‌باخ و هەر ئەگەرێکی بەزاندنی سنووری وڵاتەکەی هؤشدارییان دراوەتە ئازەربایجان و ئەرمینیا.

سەعید خەتیبزادە لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی لە پێکدادانەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا کرد و رایگەیاند: "هێڵی سووری ئێران، ئاسایشی هاووڵاتییەکانییەتی. هێزە سەربازییەکان هۆشداری پێویستییان دا و لایەنی بەرامبەریش هۆشدارییەکانی بە هەند وەرگرت. بەڵام ئەگەر بە هەڵەش هەر پەلامارێک بۆسەر ئێران ئەنجام بدرێت، وەڵام دەدرێتەوە".

ناوبراوە ئەوەشی خستەڕوو کە لە نزیکەوە چاودێری پێکدادانەکانی ناوچەی قه‌ره‌باخ دەکەن و گوتی: "بەردەوام لەگەڵ هەردوو وڵات لە پەیوەندیداین. پێشتریش بە هەردوولامان گوتبوو و ئێستاش جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە، پێویستە هەردوولا نەهێڵن پێکدادانەکان لە کۆنتڕۆڵ دەربچن، رێز لە مافی دیل و هاووڵاتییانی مەدەنی بگیرێت، هێرش نەکرێتە سەر شارەکان و هەوڵبدرێت پابەندبن بە مەرجەکانی ئاگربەستی نێوانیان".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın