سياسەت, جيهان

ئێران: ''سەدان نەوەی نوێی سەنتەرفیوجی پیتاندنی یۆرانیۆم دەخەینە کار''

گوتەبێژی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران، بەهروز کەمالفەندی رایگەیاند، فەرمان کراوە بە کار پێ کردنی سەدان نەوەی نوێی سەنتەرفیوجی پێشکەوتووی پیتاندنی یۆرانیۆم و غازیان تێ بکرێت.

Haydar Şahin   | 02.08.2022
ئێران: ''سەدان نەوەی نوێی سەنتەرفیوجی پیتاندنی یۆرانیۆم دەخەینە کار''

Tahran

تاران - AA

گوتەبێژی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران، بەهروز کەمالفەندی رایگەیاند کە فەرمان کراوە بە کار پێ کردنی سەدان نەوەی نوێی سەنتەرفیوجی پێشکەوتووی پیتاندنی یۆرانیۆم و غازیان تێ بکرێت.

بەپێی تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران، بەهرۆز کەمالڤەندی باسی لە دوایین دۆخی کارەکانی وزەی ئەتۆمی وڵاتەکە کردووە.

بەهرۆز کەمالڤەندی باسی لەوە کرد کە فەرماندراوە، سەدان نەوەی نوێی سەنتەرفیوجی پێشکەوتووی پیتاندنی یۆرانیۆم لە جۆری IR1 و IR6 غازیان تێ بکرێت، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش لە بابەتەکە ئاگادارکراوەتەوە.

گوتەبێژی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران باسی لەوە کرد کە ئەو هەنگاوە لەژێر رۆشنایی ''یاسای کردەی ستراتیجیی'' کە لە ئێران دەرکراوە گیراوەتەبەر بۆ هەڵگرتنی سزاکان، پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران و گەیشتن بە ئاستی پیتاندنی ١٩٠ هەزار SU کە ئاستی پێویستی وڵاتە.

بەهروز کەمالڤەندی هەروەها ئەوەی خستەڕوو کە دانانی ٥٠٠ سەنتەرفیوجی IR6، ١٠ بۆ ١٥ رۆژی خایاندووە.

راگەیاندنی بابەتێکی لەم شێوەیەی لەلایەن ئێرانەوە لە کاتێکدا کە سەرلەنوێ زیندووکردنەوەی گفتوگۆکانی ڤیەننا لە ئارادایە، بووەتە جێگەی سەرنج.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın