Haydar Şahin
31 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2026
سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی كرده‌وه، دوو کەشتی كه هه‌وڵیاندا به ڕێگای جیاواز به گەرووی هورمزدا تێبپەڕبن پێکران و ڕاوەستان، چوار كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری دیكه‌ش بە خێرایی ئاڕاستەی خۆیان گۆڕی.
بەپێی تەلەڤيزیۆنی فەڕمی ئێران، سوپای پاسداران ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بەو کەشتیانە بڵاوکردەوە کە هەوڵیان دەدا به گەرووی هورمزدا تێبپەڕبن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە دوو کەشتی كه هه‌وڵیاندا به ڕێگای جیاواز به گەرووی هورمزدا تێبپەڕبن پێکران و ڕاوەستان، دوابەدوای ئەم ڕووداوەش چوار كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری دیكه بە خێرایی ئاڕاستەی خۆیان گۆڕی.
هه‌روه‌ها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کەشتیەکان به‌هۆی فریخواردن له‌لایه‌ن ئەمریکا و لەژێر بەرگریی ئاسمانیی سوپای ئەمریکادا هەوڵیاندابوو تێپه‌ڕن و، له‌به‌ر پشتگوێ خستنی ئاگادارکردنەوەکان پێکران و ڕاوەستێنران.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەسه‌ر ئه‌وە کراوەتەوە کۆنترۆڵی تەواوی ئێران لەسەر گەرووی هورمز بەردەوامە، بەم هۆیەوه نابیێت گوێ بۆ ڕاگەیاندراوەکانی ئەمریکا بگرن.