جيهان

ئێران.. ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 2،6 تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر

- له‌ پارێزگای سێستان و بەلۆچستان باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران سەر سنووری پاكستان، ده‌ستبه‌سه‌ر دوو تۆن و 605 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا.

Muhammet Kurşun,Hemın Othman Mohammed   | 12.05.2019
ئێران.. ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 2،6 تۆن مادده‌ی هۆشبه‌ر

Tahran

تاران - AA

له‌ پارێزگای سێستان و بەلۆچستان باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئێران سەر سنووری پاكستان، دوو تۆن و 605 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر دەستی بەسەردا گیرا.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی پارێزگای سێستان و بەلۆچستان، محه‌مه‌د كانبه‌ری له‌ لێدوانێكیدا بۆ میدیای فەرمی ئێران، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئێواره‌ی دوێنێ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكیاندا له‌ شارۆچكه‌ی سه‌راڤان ده‌ستیان به‌سه‌ر دوو تۆن و 605 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه‌.

محه‌مه‌د كانبه‌ری باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌ندامانی چه‌ته‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر رووبه‌ڕووی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ستگیركراون.

له‌ سنووری ئه‌فغانستان و پاكستان، ناوبه‌ناو شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان بازرگانانی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێراندا دروست ده‌بێت.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın