جيهان

ئیندۆنێزیا.. روودانی بوومه‌له‌رزه‌ به‌گوڕی ٥،٩ پله‌

- بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٥،٩ پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر، ویلایه‌تی مالوكو-ی باكووری ئیندۆنێزیای هه‌ژاند.

Mahmut Atanur   | 12.11.2019
ئیندۆنێزیا.. روودانی بوومه‌له‌رزه‌ به‌گوڕی ٥،٩ پله‌

Jakarta Raya


جاكارتا - AA

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی ٥،٩ پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر، له‌ ویلایه‌تی مالوكو-ی باكووری ئیندۆنێزیا روویدا.

ده‌زگای جیۆفیزیك و كه‌شوهه‌وای ئیندۆنێزیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ ٨٦ كیلۆمەتر له‌ ناوچه‌ی جایلۆلۆ-ی سه‌ربه‌ ویلایه‌ته‌كه بووه‌‌ و، له‌ قوڵایی ٨٣ كیلۆمەتر روویداوه‌.

بەپێی ئامارە بەراییەکان، بوومەلەرزەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و دوای بوومەلەرزەکەش ھۆشداری روودانی تسۆنامی نەدراوە.

له‌ ٢٦ی ئه‌یلوولدا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی ٦،٨ پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر له‌ ئامبۆن-ی پایته‌ختی ویلایه‌تی مالوكو روویدا و به‌ هۆیه‌وه‌ ٣٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın