Şeyma Yiğit, Zahir Sofuoğlu
28 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2026
سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن سوپاسی تورکیای کرد لەھەمبەر ئەوەی دوو فڕۆکەی ئاگرکوژینەوەی بۆ یارمەتیدان لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان بۆ فەڕەنسا ناردووە.
ئیمانوێل ماكرۆن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی نووسیوویەتی: "سوپاسی تورکیا دەکەین لەھەمبەر ئەوەی دوو فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوەی بۆ فەڕەنسا ناردووە".
پێشتر وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی تورکیا، ئیبراھیم یوماکلی ڕایگەیاندبوو کە دوو فڕۆکەیان بۆ بەشداریکردن لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی فەڕەنسا، ڕەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.