جيهان

"ئیمارات رێگریکردووە لە واژووکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە لیبیا"

- سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌وڵه‌تی لیبیا، خالید میشری: "باڵیۆزخانەی ئیمارات لە مۆسکۆ رێگریکردووە لە واژووکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە لیبیا".

Mustafa M. M. Haboush,Zana Natık Kerem   | 15.01.2020
"ئیمارات رێگریکردووە لە واژووکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە لیبیا"

Libyan

ئیستانبوڵ - AA

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌وڵه‌تی لیبیا، خالید میشری رایگەیاند کە باڵیۆزخانەی ئیمارات لە مۆسکۆ رێگریکردووە لە واژووکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە لیبیا.

خالید میشری لە لێدوانێکدا ئاشکرایکردووە کە هەڵسوڕێنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی ئیمارات لە رووسیا لەچوارچێوەی شاندەکەی لیوا خەلیفە حەفتەر لەمیانی دانوستانەکەی مۆسکۆ سەبارەت بە رێککەتنی ئاگربەست لە لیبیا ئامادەبوو کە دوێنێ سازکرا.

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ده‌وڵه‌تی لیبیا، خالید میشری ئاماژەی بەوەیشکردووە کە هەڵسوڕێنەری کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی ئیمارات لە رووسیا رێگریکردووە لە واژووکردنی رێککەوتنی ئاگربەست لە لیبیا.

رۆژی دووشەممەی رابردوو دانوستانی چوارقۆڵیی ناڕاستەوخۆ لەبارەی رێککەوتنی ئاگربەست لە لیبیا لەنێوان نوێنەرانی تورکیا، رووسیا، شاندی حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا و شاندی خەلیفە حەفتەر سازکرا.

رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستی لیبیا كه‌ به‌ ده‌ستپێشخه‌ری توركیا و رووسیا ئاماده‌كرابوو دوێنێ سێشەممە له‌ شاری مۆسكۆ له‌لایه‌ن شاندنی حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیاوه‌ واژووكرا، به‌ڵام خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ واژوو بكات مۆسكۆی به‌جێهێشت.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın