ئیسرائیل بەردەوامە لە ھەڵکوتانە سەر گوندەکانی باشووری سووریا
- سەرباری ھەوڵەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ ھێورکردنەوەی دۆخەکە، بەڵام سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ھەڵکوتانە سەر گوندەکانی سەربە پارێزگای قونەیترە باشووری سووریا.
Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ھەڵکوتانە سەر گوندەکانی سەربە پارێزگای قونەیترە باشووری سووریا، ئەوەیش لە کاتێکدایە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ھەوڵ دەدات گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و سووریا ھێور بکاتەوە.
کەناڵی ھەواڵیی سووریا بڵاوی کردەوە کە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل چوونەتە ناو گوندی سەمدانییەی ڕۆژھەڵات سەربە پارێزگای قونەیترە باشووری سووریا.
کەناڵەکە، وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ئەمەیش لە کاتێکدایە میدیای فەرمی ئیسرائیل "KAN" بڵاوی کردووەتەوە کە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ھەوڵدەدات گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و سووریا ھێور بکاتەوە، ئەوەیش دوای ئەو ھێرشەی کە لە کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو لە گوندی بەیت جن باشووری ڕوویدا و بەھۆیەوە شەش سەربازیی ئیسرائیل برینداربوون.
