ئیدلب.. له رۆژانی جه‌ژنی قورباندا 124 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون
- به‌درێژایی رۆژانی جه‌ژنی قوربان، نزیكه‌ی 124 هه‌زار هاووڵاتیی سووریا به هۆی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیاوه بۆسه‌ر ئیدلب و ده‌ورووبه‌ری، ئاواره‌بوون و په‌نایان بۆ كه‌مپه‌كانی سەر سنووری سووریا لەگەڵ توركیا بردووه.
İdlib
ئیدلب - AA
به‌درێژایی رۆژانی جه‌ژنی قوربان، نزیكه‌ی 124 هه‌زار هاووڵاتیی سووریا به هۆی هێرشه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د و رووسیاوه بۆسه‌ر ئیدلب و ده‌ورووبه‌ری، ئاواره‌بوون و په‌نایان بۆ كه‌مپه‌كانی سەر سنووری سووریا لەگەڵ توركیا بردووه.
محه‌مه‌د حه‌لاج به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی "هەماهەنگیکارانی وەڵامدانەوەی مه‌ده‌نی" له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، به هۆی هێرشه‌كانی رژێمی سووریا و رووسیای هاوده‌ستیه‌وه له ده‌ورووبه‌ری شارۆچكه‌ی خان شه‌یخون باشووری ئیدلب، ته‌نها له میانی رۆژانی جه‌ژنی قورباندا نزیكه‌ی 124 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون.
محه‌مه‌د حه‌لاج رایگه‌یاند، ئاواره‌كان كه له 19 هه‌زار و 231 خێزان پێكهاتوون، به‌ره‌و كه‌مپه‌كانی ئه‌تمه، دێر حه‌سه‌ن و كه‌فر لوسین كۆچیان كردووه كه ده‌كه‌ونه نێو خاكی سووریا له‌به‌رامبه‌ر شارۆچكه‌ی ره‌یحانلیی سه‌ربه پارێزگای هاتای باشووری تورکیا.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن