جيهان

ئۆکراینا: "ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی سوپای رووسیا ٢٧ هەزاری تێپەڕاند"

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا کوژرانی ٣٠٠ سەربازی دیکەی سوپای رووسیای لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا راگەیاند.

Ruslan Rehimov   | 14.05.2022
ئۆکراینا: "ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی سوپای رووسیا ٢٧ هەزاری تێپەڕاند"

Kiev

کیێڤ - AA

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا ئاشکرای کرد لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئەمڕۆ، ژمارەی کوژراوانی سوپای رووسیا ٢٧ هەزاری تێپەڕاند.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا نوێترین زانیاری لە بارەی زەرەر و زیانەکانی سوپای رووسیا لە ٢٤ی شوبات-١٤ی ئایار، خستەڕوو و کوژرانی ٣٠٠ سەربازی دیکەی سوپای رووسیای لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای ئۆکراینا تا ئەمڕۆ، ٢٧ هەزار و ٢٠٠ سەربازی رووسیا کوژراون، هەروەها ٢٠٠ فڕۆکەی جەنگیی، ١٦٣ هێلیکۆپتەر، هەزار و ٢١٨ تانک، دوو هەزار و ٩٣٤ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ٥٥١ تۆپهاوێژ، ١٩٥ مووشەکهاوێژ و ٨٨ سیتسمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیا، تێکشکێندراون.

راشیگەیاندووە کە رووسیا دوو هەزار و ٥٩ ئۆتۆمبێلی سەربازیی، ٤١١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ١٣ کەشتی و یەختی خێرایی مامناوەندی لەدەستداوە.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە توانراوە ٩٥ مووشەکی ئاراستەکراوی سوپای رووسیا لەلایەن یەکەکانی هێزی بەرگریی ئاسمانیی ئۆکرایناوە تێکبشکێنرێت.

ئەوە لەکاتێكدایە وەزارەتی بەرگریی رووسیا پێشتر لە راگەیەندراوێکدا کە لە ٢٥ی ئاداری رابردوو بڵاوی کردبووەوە کوژرانی هەزار و ٣٥١ سەربازی لە ئۆکراینا راگەیاندبوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın