جيهان

ئه‌ڵمانیا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كانێكی كانزاییدا روویدا

- له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی كانێكی كانزایی له‌ ویلایه‌تی ساكسۆنیا-ئانهاڵت'ی ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك كرێكار كه‌وتنه‌ ژێر داروپه‌ردووی كانه‌ داڕووخاوه‌كه‌.

Mesut Zeyrek,???   | 08.11.2019
ئه‌ڵمانیا.. ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ كانێكی كانزاییدا روویدا

Nordrhein-Westfalen


كۆڵن – AA

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی كانێكی كانزایی له‌ ویلایه‌تی ساكسۆنیا-ئانهاڵت'ی ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك كرێكار كه‌وتنه‌ ژێر داروپه‌ردووی كانه‌ داڕووخاوه‌كه‌.

پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٠٩:٠٠ ته‌قینه‌وه‌كه‌ روویداوه‌ له‌ ئاكامدا دوو كه‌س برینداربوون كه‌ برینی یه‌كێكیان سه‌خته‌ و ژماره‌یه‌ك كرێكاریش كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردووی كانه‌ داڕووخاوه‌كه‌.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ قوڵایی ٧٠٠ مه‌تری كانه‌كه‌دا روویداوه‌ ژیانی ٣٥ له‌و ١٠٠ كرێكاره‌ سه‌لامه‌ته‌ كه‌ له‌و كانه‌دا كارده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بگوازرێنه‌وه‌ و دوو كرێكاره‌ برینداره‌كه‌ش له‌ ژێر چاودێری پزیشكدان.

هه‌وڵه‌كانیش ده‌ستیان پێكردووه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ و رزگاركردنی ئه‌و كرێكارانه‌ی له‌وانه‌یه‌ له‌ ژێر داروپه‌ردووی داڕووخاوی كانه‌كه‌دا گیریان خواردووبێت.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın