جيهان

ئه‌مریكا پشتیوانیی لۆجستیی ره‌وانه‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ سووریا ده‌كات

- ئه‌مریكا ٦٠ بارهه‌ڵگر هاوكاریی لۆجستیی ره‌وانه‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ناوچه‌كانی ژێر داگیركاریی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌ له‌ سووریا، كرد.

Mohamad Misto,Levent Tok   | 23.08.2019
ئه‌مریكا پشتیوانیی لۆجستیی ره‌وانه‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ سووریا ده‌كات

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

ئه‌مریكا ٦٠ بارهه‌ڵگر هاوكاریی لۆجستیی ره‌وانه‌ی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ناوچه‌كانی ژێر داگیركاریی رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌ له‌ سووریا، كرد.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ لۆكاڵییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتوون، دوێنێ ئێواره‌ كاروانێك كه‌ له‌ نزیكه‌ی ٦٠ بارهه‌ڵگر پێكهاتبوو، له‌ ده‌روازه‌ی سنووریی سمێلكاوه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان عێراق و سووریا، چووه‌ته‌ ناوچه‌كه‌.

ئه‌وه‌ش بینراوه‌ كه‌ خانووی كۆنتێینه‌ر، بلۆكی كۆنكرێتی و ئۆتۆمبێلی درێژ له‌ كاروانه‌كه‌دا بوون.

سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن بارهه‌ڵگره‌كان بۆ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌ ره‌وانه‌كراون.

له‌ ساڵی ٢٠١٥ه‌وه‌ تا ئێستا به‌ بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، ئه‌مریكا هاوكاریی سه‌ربازیی یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌ ده‌كات و له‌ ئێستاشدا له‌ سووریا له‌ ١٨ بنكه‌ و خاڵی سه‌ربازییدا نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی هه‌ن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın