جيهان

ئه‌مریكا پشتڕاستی كرده‌وه‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه‌ له‌ كابوڵه‌وه‌ به‌ره‌و قه‌ته‌ر فڕیوه‌

ئه‌و گه‌شته‌ یه‌كه‌م گه‌شتی مه‌ده‌نییه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی حامید كارزایه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ٣٠ی ئابدا به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌فغانستانی جێهێشت و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وته‌ بن ده‌ستی تاڵیبان.

Dildar Baykan Atalay   | 10.09.2021
ئه‌مریكا پشتڕاستی كرده‌وه‌ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه‌ له‌ كابوڵه‌وه‌ به‌ره‌و قه‌ته‌ر فڕیوه‌

Washington DC

واشنتۆن- AA

ئیداره‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی پشتڕاست كرده‌وه‌، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی هێڵی ئاسمانیی قه‌ته‌ر كه‌ هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ و هه‌ڵگرانی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوون (green card) هه‌ڵگرتبوو، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی حامید كارزای له‌ كابوڵ پایه‌ختی ئه‌فغانستانه‌وه‌ فڕیوه‌ و بێ گرفت له‌ قه‌ته‌ر نیشتووه‌ته‌وه‌.

گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، ئێمیڵی هۆرن، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌: "ئه‌مڕۆ حكوومه‌تی ئه‌مریكا له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی هێڵی ئاسمانیی قه‌ته‌ره‌وه‌، ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه‌ی كردووه‌ هاووڵاتییه‌ ئه‌مریكییه‌كان و هه‌ڵگرانی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوون ئه‌فغانستان جێبهێڵن. ئه‌وه‌ پشتڕاست ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌كه‌ بێ گرفت له‌ قه‌ته‌ر نیشتووه‌ته‌وه‌".

ئێمیلی هۆرن سوپاسی قه‌ته‌ری كردووه‌ بۆ هه‌وڵه‌كانی له‌ كاره‌كانی ده‌رباز كردن له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی كابوڵه‌وه‌ و جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، له‌ پێناو جێهێشتنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پارێزراو له‌ په‌یوه‌ندیی ورد و چڕدان.

هۆرن له‌ باره‌ی رۆڵی تاڵیبان له‌و گه‌شته‌دا رایگه‌یاندووه‌: "تاڵیبان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا له‌ هاریكارییدا بووه‌ له‌ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییه‌ ئه‌مریكییه‌كان و هه‌ڵگرانی مۆڵه‌تی نیشته‌جێبوون ئه‌فغانستان جێبهێڵن. تاڵیبان نه‌رمی نیشانداوه‌ و له‌و هه‌وڵه‌ماندا به‌شێوه‌یه‌كی جددیی و پرۆفیشناڵ مامه‌ڵه‌ی كردووه‌. ئه‌مه‌ یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌رێنییه‌".

گوته‌بێژه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ درێژه‌ به‌ كاره‌كانیان له‌باره‌ی ده‌رباز كردنی هاووڵاتییان ده‌ده‌ن و تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامیی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌رباز كردنی قورس كردووه‌.

ئه‌و گه‌شته‌ یه‌كه‌م گه‌شتی مه‌ده‌نییه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی حامید كارزایه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ ٣٠ی ئابدا به‌ ته‌واوه‌تی ئه‌فغانستانی جێهێشت و فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كه‌وته‌ بن ده‌ستی تاڵیبان.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın