جيهان

ئه‌مریكا له‌باره‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییەکانی سه‌ر كه‌نداو هۆشداری دا

ئه‌مریكا به‌هۆی گرژییه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران هۆشداری دا له‌ مه‌ترسی ئه‌منی به‌و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیانه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان به‌ سه‌ر كه‌نداودا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

Emre Aytekin,Ramal Abdullah Mahmood   | 18.05.2019
ئه‌مریكا له‌باره‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییەکانی سه‌ر كه‌نداو هۆشداری دا

Ankara
ئه‌نقه‌ره‌ - AA

فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی فیدڕاڵی له‌ ئه‌مریكا به‌هۆی گرژییه‌ سه‌ربازیی و سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران هۆشداری دا له‌ مه‌ترسی ئه‌منی به‌و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیانه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان به‌ سه‌ر كه‌نداوی به‌سرا و كه‌نداوی عومماندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی فیدڕاڵی له‌ ئه‌مریكا له‌ هۆشدارییه‌كه‌یدا كه‌ له‌ رێگای باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كوێت و ئیمارات بڵاوی كردۆته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هۆی گرژییه‌ سیاسییه‌كان و جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌و گه‌شته‌ ئاسمانیانه‌ی به‌سه‌ر كه‌نداوی به‌سرا و عومماندا ئه‌نجام ده‌درێن رووبه‌ڕووی مه‌ترسی "پێناسه‌كردنی هه‌ڵه‌" ده‌بنه‌وه‌.

له‌ هۆشدارییه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ڕا بتواندرێ ده‌ستوه‌ربدرێته‌ سیسته‌می هاتوچۆی فڕۆكه‌كان یان بێئه‌وه‌ی پێشتر هۆشداری بدرێت په‌یوه‌ندییه‌كان ببڕێندرێن.

له‌ هۆشدارییه‌كه‌دا رووداوه‌كه‌ی ١٩٨٨ له‌ كاتی پێكدادانێكی ده‌ریایی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ كه‌نداوی به‌سرا به‌ بیرهێندراوه‌ته‌وه‌ كه‌ فڕۆكه‌ی جه‌نگی USS Vincennes سه‌ر به‌ هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا وایزانیبوو فڕۆكه‌ی Airbus A300 سه‌ر به‌ هێڵی ئاسمانی ئێران له‌ كاتێكدا گه‌شتی ئاسمانی بۆ دوبه‌ی ئه‌نجام دابوو فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف-١٤ی ئێرانییه‌ بۆیه‌ فڕۆكه‌كه‌ی كردبووه‌ ئامانج. له‌ ئاكامیشدا ٢٩٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه‌ ٦٦یان منداڵ بوون. ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın