ئه‌مریكا خۆشحاڵه به هه‌ڵگرتنی سزاكانی وڵاتانی كه‌نداو له‌سه‌ر قه‌ته‌ر
- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ: "په‌سه‌ندكردنی راگه‌یه‌ندراوی ئولا له لوتكه‌ی كۆنسه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه‌نداو كه هه‌نگاوێكی باشه بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان وڵاتانی كه‌نداو و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا".

Washington DC
واشنتۆن – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به په‌سه‌ندكردنی راگه‌یه‌ندراوی ئولا ٤١ه‌مین لوتكه‌ی كۆنسه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه‌نداو كه كۆتایی ده‌هێنێت به‌و سزایانه‌ی له‌سه‌ر قه‌ته‌ر داندراون و هیوای خواست بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان وڵاتانی كه‌نداو به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن.
پۆمپیۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی لوتكهكهوه نووسیوویه‌تی: "په‌سه‌ندكردنی راگه‌یه‌ندراوی ئولا له لوتكه‌ی كۆنسه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه‌نداو كه هه‌نگاوێكی باشه بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان وڵاتانی كه‌نداو و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا. یه‌كگرتنی وڵاتانی كه‌نداو ده‌بێته هۆی پاراستنی ئارامی زیاتر و دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانییه‌كان بۆ خه‌ڵكی كه‌نداو. به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له‌و بڕیاره ده‌كه‌ین بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان وڵاتاندا له بواره جیاوازه‌كانی وه‌ك سه‌ربازی، ئابووری، ته‌ندروستی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هیوای خواست كه كێشه‌كانی نێوان وڵاتانی كه‌نداو چاره‌سه‌ر بكرێن و گوتی: "بۆ یه‌كخستنی ناوچه‌كه به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه هاوبه‌شه‌كان بونیادنانه‌وه‌ی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان پێویسته. كاتێك به‌یه‌كه‌وه بین به‌هێزترین".
پۆمپیۆ سوپاسی هه‌وڵه‌كانی كوێت'یشی كرد بۆ ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان وڵاتانی كه‌نداو.
هه‌ریه‌ك له سعوودیه، ئیمارات، به‌حرێن و میسر له پێنجی حوه‌زیرانی ٢٠١٧ به‌تۆمه‌تی "پشتیوانیکردن له گرووپه تیرۆریستییه‌كان" ته‌واوی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر بڕی و گه‌مارۆی ئابوورییان خسته سه‌ر قه‌ته‌ر.
قه‌ته‌ریش لای خۆیه‌وه ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه.