سياسەت, جيهان

ئه‌رمینیا مووشه‌كی بالیستیكی ئاراسته‌ی سێ پارێزگای ئازه‌ربایجان كرد

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان: "سوپای ئه‌رمینیا سێ مووشه‌كی بالیستیكی ئاراسته‌ی سیه‌زه‌ن و دوو مووشه‌كی بالیستیكی ئاراسته‌ی گه‌به‌له‌ و مووشه‌كێكی دیكه‌یشی ئاراسته‌ی كورده‌میر كردووه‌"

Ruslan Rehimov   | 22.10.2020
ئه‌رمینیا مووشه‌كی بالیستیكی ئاراسته‌ی سێ پارێزگای ئازه‌ربایجان كرد

Baki

باكۆ – AA

سوپای ئه‌رمینیا مووشه‌كی بالیستیكی ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی سیه‌زه‌ن، گه‌به‌له‌ و كورده‌میر كرد.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئازه‌ربایجان رایگه‌یاند سوپای ئه‌رمینیا ئه‌مڕۆ ده‌وروبه‌ری كاتژمێر ٠٧:٠٠ به‌ كاتی خۆجێی سێ مووشه‌كی بالیستیكی ئاراسته‌ی سیه‌زه‌ن، ده‌وربه‌ری كاتژمێر ٠٩:٠٠ دوو مووشه‌كی بالیستیكی ئاراسته‌ی گه‌به‌له‌ و مووشه‌كێكی دیكه‌یشی ئاراسته‌ی كورده‌میر كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ ئه‌م مووشه‌كانه‌ كه‌ له‌ خاكی ئازه‌ربایجان كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ هاووڵاتییانی مه‌ده‌نییان كردووه‌ته‌ ئامانج.

تیشكیش خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا كه‌س گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın