جيهان, عێراق

"ئامانجی سەرەکی هاوپەیمانان لەناوبردنی شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعشە"

گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆنۆلێل مایلز کەینگز "وەک هەموو لایەنەکانی عێراق و کوردەکانیش دەیبینین کە هەڕەشەکانی داعش لەهەندێک ناوچە بەردەوامی هەیە".

Rewa Mahmood Hasan   | 31.07.2020
"ئامانجی سەرەکی هاوپەیمانان لەناوبردنی شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعشە"

As Sulaymaniyah

سلێمانی - AA

گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆنۆلێل مایلز کەینگز لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە هەوڵەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دا بۆ بەرەنگاری پاشماوەکانی داعش و رایگەیاند، ''وەک هەموو لایەنەکانی عێراق و کوردەکانیش دەیبینین کە هەڕەشەکانی داعش لەهەندێک ناوچە بەردەوامی هەیە''.

کۆنۆلێل مایلز کەینگز کە بە یاوەری شاندێکی هاوپەیمانان سەردانی شاری سلێمانی کردووە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا قسەی بۆ میدیاکاران کرد.

ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی یەکەمی هاوپەیمانان لەناوبردنی هەموو ئەو شانەنوستووانەی داعشە کە ئێستا لە ناوچەکەدا ماونەتەوە.

کۆنۆلێل مایلز کەینگز ئاماژەی بەوەدا ئەمڕۆ لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژندا، دەبێت یادی هەموو ئەوانە بکەینەوە کە گیانی خۆیان کردە قوربانی لەماوەی پێشوودا لەجەنگی دژی تیرۆریستانی داعشدا.

لەبەشێکی تری قسەکانیدا ئەو گوتەبێژەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی باسی لەو گۆڕانکاریانە کرد کە بەسەر پێکهاتەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا هاتووە لە عێراق و جەختی لەوە کردەوە کە بەپێی پێویستی هەنوکەیی قۆناغەکە ئەو گۆڕانکاریانە ئەنجام دراون.

بە پێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئامانج لەو سەردانەی ئەمڕۆی فەرماندەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شاری سلێمانی، چۆنیەتی ئاگاداربوونە لە قۆناغەکانی یەکخستنەوەی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın