سياسەت, جيهان

ئازەربایجان.. گیانلەدەستدانی سێ مەدەنی لە هێرشی مووشەکیی ئەرمینیادا

هێرشی مووشەکیی ئەرمینیا بۆسەر ناوەندی شاری بەردە ناوەڕاستی ئازەربایجان، گیانلەدەستدانی سێ کەسی لێکەوتەوە.

İdiris Okuduci   | 28.10.2020
ئازەربایجان.. گیانلەدەستدانی سێ مەدەنی لە هێرشی مووشەکیی ئەرمینیادا

Istanbul

بەردە - AA

ئەرمینیا هێرشی مووشەکیی کردە سەر ناوەندی شاری بەردە ناوەڕاستی ئازەربایجان، بەپێی ئامارە بەراییەکان لە هێرشەکەدا، سێ هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

ئەو مووشەکە کە لە خاکی ئەرمینیاوە ئاراستە کرابوو لە ناوەندی شاری بەردە لە دەرەوەی سنووری کارگێڕی قەرەباغ کەوتەخوارەوە و لە ئەنجامدا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

لە هێرشەکەدا، سێ ئۆتۆمبێل لە ناوەڕاستی شارەکە بەتەواوی سووتان و چەندین شوێنکاریش زیانیان بەرکەوت.

سەبارەت بە هێرشەکە، گەواهیدەرێک لە کاسبکاران بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: ''لە پڕێکدا دەنگی تەقینەوەیەکم بیست. لەناو دووکاندا بووم. کەسێک کە لەبەردەم دووکانەکەدا وەستابوو برینداربوو. تێنەگەشتم چی روویدا''.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın