تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ٩٨ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩٩ کەس چاکبوونەتەوە، ھەروەھا سێ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Abdulhameed Husseın Karam   | 12.02.2021
ھەرێمی کوردستان.. ٩٨ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ١٠٦ ھەزار و ٨١٧ حاڵەت و حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە بەرزبووەتەوە بۆ سێ ھەزار و ٤٩٥ حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی چوار ھەزار و ٩٠١ پشکنین، ٩٨ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، ھەروەھا سێ کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە،‌ دوانیان لە پارێزگای دھۆک و یەکێکیان لە پارێزگای سلێمانی.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا، ئاماری تووشبووان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

لە ھەولێر، ٢٣ حاڵەت، سلێمانی ٣٢ حاڵەت، دھۆک ٤٢ حاڵەت و ئیدارەی گەرمیان یەک حاڵەت.

لە بەشێکی راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٩ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın