تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ٨١٠ حاڵەتی تووشبوون و ١٦ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨١٠ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".

Sarmand Hameed   | 15.04.2021
ھەرێمی کوردستان.. ٨١٠ حاڵەتی تووشبوون و ١٦ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨١٠ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی هەشت ھەزار و ٢٤٦ پشکنین، ٨١٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە:‌ لە سلێمانی ٣٤٩ حاڵەت، دھۆک ٢٧٥ حاڵەت، ھەولێر ١٣٢ حاڵەت، گه‌رمیان ٣١ حاڵه‌ت، هه‌ڵه‌بجه‌ ١٩حاڵه‌ت و لە راپەڕین چوار حاڵەت تۆماركراون.

وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە کە ھەر لەو ماوەیەدا ١٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە شەش حاڵەت لە پارێزگای دهۆک، پێنج حاڵەت لە پارێزگای ھەولێر، چوار حاڵەت لە پارێزگای سلێمانی و یەک حاڵه‌ت له‌ ئیدارەی گەرمیان بووە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤١٥ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٣٦ ھەزار و ٦٢٥ حاڵەت کە لەو ژمارەیە سێ ھەزار و ٨٤٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın