تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ٥٠٠ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی لەبارەی رەوشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردەوە.

Heman Hussein Yaseen   | 24.11.2020
ھەرێمی کوردستان.. ٥٠٠ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٠٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ٢١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە، بەمەش کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ٩٤ ھەزار و ٤٢١ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە سێ ھەزار و ٣٦ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی لەبارەی رەوشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج ھەزار و ٢٠ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، ھاوکات ٥٠٠ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسەکە و ٢١ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراوە:

پارێزگای ھەولێر، ١٣٥ تووشبوو، پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای سلێمانی، ١٦٤ تووشبوو، شەش حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای دھۆک، ١٦٩ تووشبوو، پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان.

پارێزگای ھەڵەبجە، ١٤ تووشبوو، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی گەرمیان، ١٦ تووشبوو، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئیدارەی راپەڕین دوو حاڵەتی تووشبوو، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢١١ نەخۆش دوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەوەتەوە، ھاوکات لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٧٨٨ ھەزار و ٧٢٦ پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ٩٤ ھەزار و ٤٢١ تووشبوو کە ٣٤ ھەزار و ٢١٩ لە ھەولێر، ٢٧ ھەزار و ٤٦٤ لە سلێمانی، ٢٩ ھەزار و ٧٥٩ کەس لە دھۆک و دوو ھەزار و ٩٧٩ لە ھەڵەبجە بووە، لەنێویاندا سێ ھەزار و ٣٦ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە کە ٨٣٢ لە ھەولێر، ھەزار و ٤٦٤ حاڵەت لە سلێمانی، ٦٠٩ لە دھۆک و لە ١٣١ حاڵەت ھەڵەبجە بووە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın