
Arbil
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٣٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ٢٥ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە و ٣٢٤ حاڵەتی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە گەیشتووەتە ٩٤ ھەزار و ٨٥٦ حاڵەت و حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە سێ ھەزار و ٦١ کەس.
بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
پارێزگای ھەولێر، ١٤٤ تووشبوو، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان.
پارێزگای سلێمانی، ١٢٥ تووشبوو، نۆ حاڵەتی گیانلەدەستدان.
پارێزگای دھۆک، ١٣٥ تووشبوو، دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان.
پارێزگای ھەڵەبجە، سێ تووشبوو، یەک حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئیدارەی گەرمیان، ٢٥ تووشبوو، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان.
ئیدارەی راپەڕین سێ حاڵەتی تووشبوو، حەفت حاڵەتی گیانلەدەستدان.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەشدراوە کە لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، ٧٩٣ ھەزار و یەک پشکنین لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.