تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ٢٢ كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا گیانییان له‌ده‌ستدا

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٢٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە".

Heman Hussein Yaseen   | 22.07.2021
ھەرێمی کوردستان.. ٢٢ كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا گیانییان له‌ده‌ستدا

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هه‌زار و ٢٢٠ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

وەزارەتەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاماری پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردووەتەوە و ئەوەی خستووەتەڕوو، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئەنجامی هه‌شت هه‌زار و ٢٣ پشکنین، هه‌زار و ٢٢٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەمشێوەیە:‌ لە ھەولێر ٤١٩ حاڵەت، سلێمانی ٤٨٨ حاڵەت، دھۆک ٢٣٣ حاڵه‌ت، هه‌ڵه‌بجه‌ ١٠ حاڵه‌ت، گه‌رمیان ٥٨ حاڵه‌ت و راپه‌ڕین ١٢ حاڵه‌ت تۆماركراون.

وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە، کە ھەر لەو ماوەیەدا ٢٢ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە کە چوار حاڵه‌ت له‌ پارێزگای هه‌ولێر، هه‌شت حاڵه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی و، ١٠ حاڵه‌ت له‌ پارێزگای دهۆك بووه‌.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەیدا، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧١٠ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٢٠٩ ھەزار و ٢٢٠ حاڵەت، لەو ژمارەیەش چوار ھەزار و ٦٤٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın