تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

ھەرێمی کوردستان.. ١٢٩ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢٩ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە".

Heman Hussein Yaseen   | 23.02.2021
ھەرێمی کوردستان.. ١٢٩ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢٩ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە، بەمەش کۆی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە ١٠٨ ھەزار و ٦٢ حاڵەت و گیانلەدەستدانیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە سێ ھەزار و ٥١٠ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە ئەنجامی چوار ھەزار و ٧٣٢ پشکنین، ١٢٩ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون.

ھەروەها دوو کەس بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستاندا ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بەم شێوەیە خراوەتەڕوو:

لە ھەولێر ٧١ حاڵەت، سلێمانی ١٨ حاڵەت، دھۆک ٣٥ حاڵەت و ئیدارەی گەرمیان پێنج حاڵەت و دوو كه‌سیش له‌ پارێزگای دهۆك به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لە راگەیاندراوەکە هەروەها ئاماژە بەوەدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٧ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەوەتەوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، کۆی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گەیشتووەتە ١٠٨ ھەزار و ٦٢ تووشبوو کە لەنێویاندا سێ ھەزار و ٥١٠ حاڵەتی گیانلەدەستدان ھەبووە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın