جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

ھیندستان.. گیانلەدەستدانی ٨٣٧ کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆنا

لە ھیندستان لە میانی ‌٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٣٧ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە.

Emre Aytekin,Abdulhameed Husseın Karam   | 17.10.2020
ھیندستان.. گیانلەدەستدانی ٨٣٧ کەسی دیکە بەھۆی کۆرۆنا

Ankara

ئەنقەرە - AA

لە ھیندستان لە میانی ‌٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٣٧ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھیندستان، بە گیانلەدەستدانی ٨٣٧ کەسی دیکە کۆی ئەو کەسانەی کە لەو وڵاتە بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ١١٢ ھەزار و ٩٩٨ کەس؛ ھەروەھا ٦٢ ھەزار و ٢١٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و تێکڕای ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە، حەوت ملیۆن و ٤٣٢ ھەزار و ٦٨١ کەس.

تا ئێستا لە ھیندستان شەش ملیۆن و ٥٢٤ ھەزار و ٥٩٥ تووشبوو چاکبوونەتەوە.

بەپێی ماڵپەڕی Worldometer کە پشت بە ئامارەکانی پەتای کۆرۆنا دەبەستێت لە جیھاندا، ھیندستان لەسەر ئاستی جیھاندا، ریزبەندی دووەمی گرتووە لەڕووی تۆمارکردنی زۆرترین حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın