تەندروستي

ھیندستان.. ئەنفلۆنزای بەراز

- ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە باکووری رۆژئاوای ھیندستان بە ھۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەرازەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووە بۆ ١٠٥ کەس.

Zana Natık Kerem   | 11.02.2019
ھیندستان.. ئەنفلۆنزای بەراز

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ویلایەتی راجستان باکووری رۆژئاوای ھیندستان بە ھۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەرازەوە گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووە بۆ ١٠٥ کەس.

بەرپرسانی ویلایەتی راجستان رایانگەیاندووە کە لە میانی ھەفتەی رابردوودا، پێنج کەسی دیکە بە ھۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەرازەوە لە ویلایەتەکە، گیانیان لەدەستداوە.

بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ویلایەتی راجستان بە ھۆی ئەنفلۆنزای بەرازەوە گیانیانلەدەستداوە بەرزبووەوە و گەیشتە ١٠٥ کەس.

بە گوتەی ئەو بەرپرسانە، ئەنفلۆنزای بەراز لە شارەکانی جایپور، گانگناگار و سیگار بڵاوبووەتەوە.

لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی ھیندستان بڵاویانکردەوە، تیمی پزیشکی لە ویلایەتی راجستان ئاشکرایانکردووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، دوو ھەزار و ٨٥٤ کەس لەو ویلایەتە تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەراز ھاتوون.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın