جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆنا لە جیهان سێ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

ژماره‌ی ئه‌وکەسانه‌ی کە به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌ جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، سێ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.

Emre Aytekin   | 10.05.2021
گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی كۆرۆنا لە جیهان سێ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

ژماره‌ی ئه‌وکەسانه‌ی کە به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، سێ ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە ماڵپه‌ڕی Worldometers كۆی كردوونه‌ته‌وه‌، تا ئێستا سێ ملیۆن و ٣٠٦ هه‌زار و ٤٨٦ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ له‌ جیهان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

زۆرترین ژمارەی گیانله‌ده‌ستدان له‌ ئه‌مریكا تۆماركراوه‌ و ٥٩٥ هه‌زار و ٨١٢ كه‌س له‌وێ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. به‌ دوای ئه‌مریكایشدا به‌ گیانله‌ده‌ستدانی ٤٢٢ هه‌زار و ٤١٨ كه‌س به‌ڕازیل له‌ ریزی دووه‌م و به‌ گیانله‌ده‌ستدانی ٢١٨ هه‌زار و ٩٨٥ كه‌سیش هیندستان له‌ ریزی سێیه‌مدا دێت.

تا نۆی ئایاریش ٤٣ هه‌زار و ٧٩ تووشبووی كۆرۆنا له‌ توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ كاتێكدا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ١٥٨ ملیۆن و ٩٩١ هه‌زار حاڵه‌ت تۆماركراون، ١٣٦ ملیۆن و ٥٦٠ هه‌زار و ٨٣٢ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه‌.

هێشتا ١٩ ملیۆن و ١٥١ هه‌زار و ٥١٢ تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın