جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

ژمارەی حاڵەتە ئاکتیڤەکانی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیھان گەیشتە ١٠ ملیۆن

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری جیھان چارەسەریی وەردەگرن، ١٠ ملیۆنی تێپەڕاند.

Emel Gözellik   | 25.10.2020
ژمارەی حاڵەتە ئاکتیڤەکانی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیھان گەیشتە ١٠ ملیۆن

Ankara
ئەنقەرە - AA

ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری جیھان چارەسەریی وەردەگرن، ١٠ ملیۆنی تێپەڕاند.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری "Worldometer" بڵاوکراوەتەوە کە تایبەتە بە ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەرتاسەری جیھان، ژمارەی حاڵەتە ئاکتیڤەکانی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیھان گەیشتوەتە ١٠ ملیۆن و ١٦ ھەزار و ٧٩٠ کەس.

ھاوکات نۆ ملیۆن و ٩٤٠ ھەزار و ١٣ کەس لەو حاڵەتانەی کە چارەسەریی وەردەگرن تەنھا نیشانەی سووکیان پێوە دیارە و مەترسی لەسەر ژیانی ٧٦ ھەزار و ٧٧٧ نەخۆشیش ھەیە.

لە پاڵ ئەمەش زیادبوونی ژمارەی ئەوانەی کە پێویستیان بە چارەسەریی وەرگرتنە بەھۆی تووشبوونیان بەم ڤایرۆسە، ئەرکی قورسی خستووەتە سەر سیستەمی تەندروستی وڵاتانی جیھان.

ئەمریکا بە دوو ملیۆن و ٨٣١ ھەزار و ٨٥٥ حاڵەتی ئاکتیڤی تووشبووی ئەو ڤایرۆسە لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیھان دایە.

لەلایەکی دیکەش لە تورکیا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١٣ ھەزار و ٤٢٧ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو ھەزار و ٩١ حاڵەتی تووشبوون تۆمارکراوە و ٦٩ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.




ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın