تەندروستي, کۆڤید- ١٩

ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەزار کەسی تێپەڕاند

- ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەرێمی کوردستان هەزار کەسی تێپەڕاند.

Sarmand Hameed   | 04.06.2020
ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان هەزار کەسی تێپەڕاند

Arbil

هەولێر - AA

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە هەرێمی کوردستان هەزار کەسی تێپەڕاند. 

بەپێی ئەو داتایانەی لە لینکی تایبەت بە بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەسەر ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە هەرێمی کوردستان، هەزار کەسی تێپەڕاند. 

بەپێی زانیارییەکان، ژمارەی تووشبووان بە (COVID-19) لە هەرێمی کوردستان گەیشتە هەزار و ١٥ تووشبوو. 

هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ماڵپەڕەکەدا بڵاوکراوەتەوە، لە کۆی سەرجەمی تووشبووەکان، ٣٠٤ حاڵەت لە پارێزگای هەولێر، ٥٨٩ لە پارێزگای سلێمانی، ٩٧ لە پارێزگای دهۆک و ٢٥ حاڵەت لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمارکراون. 

لەو ژمارەیە، ٤٤٤ نەخۆش لەدوای چارەسەری پزیشکی چاکبوونەتەوە کە ٢٣٣ لە پارێزگای هەولێر، ١٦٣ لە پارێزگای سلێمانی، ٢٦ لە پارێزگای دهۆک و ٢٢ لە پارێزگای هەڵەبجە بووە. 

هەروەها ١٦ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە کە سێیان لە هەولێر و ١٣ کەسەکەی دیکە لە پارێزگای سلێمانی بووە. 

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا ٥٥٥ تووشبوو لە نە خۆشخانەکاندا لەژێر چاودێری پزیشکییدان کە ٦٨ لە پارێزگای هەولێر، ٤١٣ لە پارێزگای سلێمانی، ٧١ لە پارێزگای دهۆک و سێ نەخۆشیش لە پارێزگای هەڵەبجەیە. 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رێگرییكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، زنجیرەیەک رێکاری گرتەبەر لەوانە قەدەغەکردنی هاتوچۆ، راگه‌یاندنی پشوو لە ناوەندەکانی خوێندن، داخستنی مزگەوت و شوێنە گشتییەکانی وەک پارک، مۆڵ، قاوەخانە، سینەماكان و چەند شوێنێکی دیکە، هەروەها وەستاندنی گەشتە ئاسمانییەکان و داخستنی دەروازە سنوورییەکان. 

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın