تەندروستي

ژاپۆن.. تۆمارکردنی ١٣٦ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

- لە کۆی سێ هەزار و ٧١١ سەرنشینی نێو کەشتی "شازادە خاتوونی ئەڵماس"ی گەشتیاری کە لە ژاپۆن دەست بەسەرکراون، ١٣٦یان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

10.02.2020
ژاپۆن.. تۆمارکردنی ١٣٦ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا

Ankara

تۆکیۆ - AA

لە کۆی سێ هەزار و ٧١١ سەرنشینی نێو کەشتی "شازادە خاتوونی ئەڵماس"ی گەشتیاری کە لە ژاپۆن دەست بەسەرکراون، ١٣٦یان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

لەوبارەوە کۆمپانیای خاوەن کەشتییەکە رایگەیاند سەرجەم سەرنشینانی نێو کەشتییەکە لە ژاپۆن دەست بەسەرکراون کە ژمارەیان سێ هەزارو ٧١١ کەسن بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت تا بزاندرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان یان نا.

ئاماژەی بەوەیشکردووە، بەپێی ئەو پشکنینانەی کە بۆ سەرنشینەکان کراوث دەرکەوتووە تا ئێستا، ١٣٦یان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

ئەو کەشتییە لە بەندەری یوکوهاما نزیک لە شاری تۆکیۆی پاتیەخت دەستی بەسەرداگیراوە.

لای خۆیەوە وەزیری تەندروستی ژاپۆن، کاتسۆنۆمۆ ماتۆ رایگەیاند کە پشکنین بۆ سەرجەم سەرنشینانی نێو ئەو کەشتییەدا ئەنجام دەدەریت.

کاتسۆنۆمۆ ماتۆ جەختی لەسەر ئەوە کردووە کە تا ئەو کاتەی ئەنجامی پشکنینەکان رادەگەیەندرێت، سەرجەم سەرنشینانی نێو کەشتییە گەشتیارییەکە دەست بەسەردەبن.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتر بڵاوکرابوویەوە ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تای جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا (2019-nCoV)ه‌وه‌ له‌ چین گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ بەرزبووەتەوە بۆ ٩٠٩ كه‌س، ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووەتە ٤٠ هه‌زار و ١٧١ كه‌س.




ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın