تەندروستي

چین.. به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هه‌زار و ٣٨١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

- به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) له‌ سه‌رتاسه‌ری چین، هه‌زار و ٣٨١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٦٣ هه‌زار و ٥٨١ كه‌سیش ئه‌و ڤایرۆسه‌یان بۆ گوازراوه‌ته‌وه‌.

Fuat Kabakcı   | 14.02.2020
چین.. به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ هه‌زار و ٣٨١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

Beijing

په‌كین – AA

به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا (Kovid-19) له‌ سه‌رتاسه‌ری چین، هه‌زار و ٣٨١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٦٣ هه‌زار و ٥٨١ كه‌سیش ئه‌و ڤایرۆسه‌یان بۆ گوازراوه‌ته‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نی ته‌ندروستی نیشتمانی چین رایگه‌یاند کە به‌هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه‌ كه‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه‌، هه‌زار و ٣٨١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه‌ یه‌كێكیان له‌ هۆنگ كۆنگ بووه‌. ژماره‌ی حاڵه‌ته‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌و په‌تایه‌ش به‌ تێكڕایی گه‌یشتۆته‌ ٦٣ هه‌زار و ٨٥١ حاڵه‌ت. ١٧٧ هه‌زار و ٩٧٤ كه‌سیش خراونه‌ته‌ ژێر چاودێری پزیشكی.

تاكو ئێستا شه‌ش هه‌زار و ٧٢٣ كه‌سیش دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ كراونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌ وشكاوییه‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌كانی چین ٥٣ حاڵه‌تی ئه‌و په‌تایه‌ له‌ هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی هۆنگ كۆنگ و ١٠ حاڵه‌تیش له‌ هه‌رێمی كارگێڕی تایبه‌تی ماكاو تۆمار كراون.

له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوو له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ پێنج هه‌زار و ٩٠ حاڵه‌تی دیكه‌ تۆمار كراون و ١٢١ كه‌سیش به‌هۆی تووشبوونیان به‌م په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın