تەندروستي

چوارەمین کۆنفرانسی دڵ لە سلێمانی

ـ بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکانی پسپۆڕی بوارەکە، چوارەمین کۆنفرانسی نەخۆشییەکانی دڵ لە سلێمانی دەستی بە کارەکانی کرد.

Dlshad Saifaalddin Ahmed   | 10.04.2019
چوارەمین کۆنفرانسی دڵ لە سلێمانی

As Sulaymaniyah
سلێمانی ـ AA

کۆنفرانسەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری جوان لە سلێمانی بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکانی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و لە لایەن فەرمانگەی تەندروستی شارەکە و نەخۆشخانەی دڵ لە سلێمانی سازکراوە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، یاد نەقشبەندی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "کۆنفرانسەکە بۆ جاری چوارەمە لە سلێمانی بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ساز دەکرێت، تێیدا ئەو لایەنە زانستییە پێشکەوتووانەی کە لە شاری سلێمانی و سەنتەری دڵ کراوە باس دەکرێت و چەند نەشتەرگەرییەک کە راستەوخۆ دەکرێت دەگوازرێتەوە ناو ھۆڵی کۆنفرانس و بۆ ئامادەبووان پەخش دەکرێت".

ئەو گوتی: "لە کۆنفرانسەکەدا تیمی نێودەوڵەتی بەشدارن و چەندان پزیشکی پسپۆڕی دڵ بەشدارن، ئەوەش دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی زانستی نەخۆشییەکانی دڵ لە سلێمانیدا".

ئەو پزیشکە پسپۆڕەی نەخۆشییەکانی دڵ ئاماژەی بەوەش کرد، لە شاری سلێمانی ئاستی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی دڵ لە ئاستێکی بەرزدایە و لەھەوڵدان بۆ ئەوەی ھیچ نەخۆشێک پێویستی بەسەردانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان نەبێت بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی دڵ

کۆنفرانسەکە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و تێیدا چەندین بابەت لەلایەن پزیشکانی پسپۆڕی نەخۆشییەکەوە پێشکەش دەکرێت. ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın