تەندروستي, کۆڤید- ١٩

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: "سێ كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون"

- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان: "سێ كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون".

Fakhradin Ibrahim Mohammad   | 26.03.2020
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: "سێ كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشی كۆرۆنا بوون"

Arbil

هه‌ولێر - AA

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند کە سێ كه‌سی دیكه‌ له‌ هه‌ولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بوون.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 32 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن (30) و (32) ساڵی کە هەموویان کەسوکاری تووشبێکی دوێنێی شاری هەولێرن".

به‌و پێیه‌ ژماره‌ی تووشبووان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گه‌یشتووه‌ته‌ ١٠٣ كه‌س كه له‌و ژماره‌یه‌ ٢٧ كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه‌ و دوو كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın