تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٩٩٥ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٩٩٥ کەس چاکبوونەتەوە و سێ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Sarmand Hameed   | 20.01.2021
هەرێمی کوردستان.. ٩٩٥ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٩٩٥ کەس چاکبوونەتەوە و سێ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ٦٨ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٨ تووشبوو، ١٥ لە هەولێر، ١٣ لە سلێمانی و دوو کەس لە گەرمیان بوو.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٩٥ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٣٨٤ کەس، ١٧٦ کەس لە سلێمانی، ٣٥٦ کەس لە دهۆک، ٣٨ کەس لە گەرمیان و لە راپەڕینیش ٤١ کەس چاکبوونەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە هەرسێکیان لە سلێمانی بووە.

بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و ١١ هەزار و ٧٦٧ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی کە لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی پێدراوە، کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٠٥ هەزار و ٣٣٩ کەس، لەو ژمارەیەش، سێ هەزار و ٤٤٨ کەسیان گیانیان لەدەستداوە، ٨٩ هەزار و ٧٠٤ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ١٢ هەزار و ١٨٧ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەرداییدا ماون.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın