تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٩٧١ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٩٧١ کەس چاکبوونەتەوە و چوار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen   | 14.01.2021
هەرێمی کوردستان.. ٩٧١ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەمیانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان، ٦٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٣٣ تووشبوو، ١٧ لە هەولێر، ١٧ لە سلێمانی، یەک کەس گەرمیان و یەک کەسیش لە راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٧١ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٣٧٣ کەس، ٣٤٤ کەس لە دهۆک، ١٧٥ کەس لە سلێمانی، ٣٤ کەس لە گەرمیان و لە راپەڕینیش ٤٥ کەس چاکبوونەتەوە.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، دوو کەس لە سلێمانی و دوو کەسیش لە دهۆک.

بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٩٨٩ هەزار و ٤٠٨ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تاوەکو ئێستا ١٠٤ هەزار و ٨٤٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ٨٣ هەزار و ٨٧٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٧ هەزار و ٥٤٠ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٤٣١ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın