تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٧٧٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٧٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و ٩٩٧ کەس چاکبوونەتەوە، حەوت کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Hawkar Yaseen   | 05.05.2021
هەرێمی کوردستان.. ٧٧٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID 19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان ٧٧٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٢٨٣ کەس، ٢٥٥ لە سلێمانی، ١٩٥ لە هەولێر، ٣٩ لە گەرمیان و پێنج کەسیش لە راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٩٩٧ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە ٣٦٢ کەس، ٣٥٤ لە دهۆک، ٢١٩ لە هەولێر، ٤٩ کەس لە گەرمیان، هەشت کەس لە راپەڕین و پێنج کەسیش هەڵەبجە.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێمی کوردستان حەوت کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، سێ کەس لە هەولێر، دوو کەس لە سلێمانی، یەک کەس لە دهۆک و کەسێکیش لە گەرمیان.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٦٧٥ هەزار و ٣٦٣ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٥٤ هەزار و ٣٥٩ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.

لەو ژمارەیەش تا ئێستا، ١٣٢ هەزار و ٢٤١ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٨ هەزار و ٤٣ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تاوەکو ئێستاش لە هەرێمی کوردستان، چوار هەزار و ٧٥ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın