تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٧١٧ تووشبوون و نۆ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧١٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەزار و ٥١ کەس چاکبوونەتەوە، نۆ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Abdullah Abdulmanaf Shukur   | 07.05.2021
هەرێمی کوردستان.. ٧١٧ تووشبوون و نۆ گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

Arbil

ھەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧١٧ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ھەزار و ٥١ کەس چاکبوونەتەوە، نۆ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID ١٩)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧١٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە بە ٢٦٣ کەس، ٢١١ لە ھەولێر ، ١٩٩ لە سلێمانی، ٣٩ لە گەرمیان و پێنج کەسیش لە راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٥١ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ھەروەھا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، نۆ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، چوار کەس لە دھۆک، چوار کەس لە سلێمانی و یەک کەسیش لە ھەولێر.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٦٨٨ ھەزار و ٧٩٨ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ١٥٥ ھەزار و ٦٦٨ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە و چوار ھەزار و ٨٨ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın