تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٤٩٥ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٩٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ١٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".

Muhammed Ali Kamal   | 22.11.2020
هەرێمی کوردستان.. ٤٩٥ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

As Sulaymaniyah

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٩٥ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هه‌ولێر بووە بە ١٩٣ تووشبوو، ١٣٧ لە سلێمانی، ١١٣ لە دهۆك، ٢٨ لە گەرمیان، لە پارێزگای هەڵەبجە ١٥ كه‌س و نۆ تووشبوو لە راپەڕین تۆمارکراون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٤٢٤ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دهۆک بووە بە ٢٢٩ کەس، ١١٦ کەس لە هەولێر، ٣٩ له‌ گه‌رمیان، ٢٩ کەس لە سلێمانی، لە هەڵەبجەش ١١ کەس چاکبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، بەجۆرێک هه‌شت کەس لە سلێمانی، چوار کەس لە دهۆك، سێ کەس لە هه‌ولێر و دوو کەسیش لە راپەڕین.

راشیگەیاندووە کە تا ئێستا، ٧٧٨ هەزار و ١٣٢ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ٩٣ هەزار و ٤٣٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە تا ئێستا، ٥٧ هەزار و ٩٤١ کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ٣٢ هەزار و ٤٩٨ کەسیش لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها دوو هەزار و ٩٩٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın