تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ٢٣٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان: "لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٣٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، ٨٣ کەس چاکبوونەتەوە و هیچ کەسێکیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەست نەداوە".

Hawkar Yaseen   | 28.02.2021
هەرێمی کوردستان.. ٢٣٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٣٧ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ١٣٥ تووشبوو، ٦٨ لە سلێمانی، ٢١ لە دهۆک، ١١ کەس لە گەرمیان و دوو کەسیش لە راپەڕین.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٣ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە کە زۆرترین ژمارەیان لە سلێمانی بووە بە ٣٢ کەس، ٢٥ کەس لە دهۆک، ٢١ کەس لە هەولێر، چوار کەس لە گەرمیان و کەسێکیش لە هەڵەبجە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هیچ کەسێک بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەست نەداوە.

تا ئێستا یەک ملیۆن و ١٨٥ هەزار و ٥٧٩ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە کە ١٠٨ هەزار و ٩٥٤ پشکنینی پۆزەتیڤ بووە.

هەروەها تا ئێستا، ١٠٣ هەزار و ٥١٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و هەزار و ٩٢١ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٥١٩ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın