تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

هەرێمی کوردستان.. ١٩٩ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان:" لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٨٢ تووشبوو، ٥٣ لە سلێمانی، ٥٨ لە دهۆک، شەش کەس لە گەرمیان.

Abdullah Abdulmanaf Shukur   | 02.03.2021
هەرێمی کوردستان.. ١٩٩ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٩ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٨٢ تووشبوو، ٥٣ لە سلێمانی، ٥٨ لە دهۆک، شەش کەس لە گەرمیان.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١١٩ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، یەک کەس لە هەولێر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.

تا ئێستا، ١٠٣ هەزار و ٧٤٤ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و دوو هەزار و ٨٤ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.

تا ئێستاش لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٥٢٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın