تەندروستي

ماوه‌ی 27 ساڵ له‌كۆمادا مایه‌وه‌

- به‌پێی هه‌واڵێكی نیویۆرك تایمز، مونیره‌ عه‌بدوڵای ئیماراتی ساڵی 1991 له‌ شاری مونشنی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه‌ بێهۆش بووه‌.

Dildar Baykan,Mohammed Baqi Hussein   | 24.04.2019
ماوه‌ی 27 ساڵ له‌كۆمادا مایه‌وه‌

New York

نیویۆرك - AA

به‌پێی هه‌واڵێكی نیویۆرك تایمز، مونیره‌ عه‌بدوڵای ئیماراتی ساڵی 1991 له‌ شاری مونشنی ئه‌ڵمانیا به‌هۆی رووداوی هاتوچۆوه‌ بێهۆش بووه‌.

مونیره‌ ماوه‌ی 27 ساڵه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌تی مونشن له‌كۆمادایه‌ و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت و له‌كۆتاییدا به‌ته‌واوی به‌ئاگا هاته‌وه‌.

عومه‌ر ویبه‌یری ته‌مه‌ن 32 ساڵی كوڕی مونیره‌ ده‌ڵێت، "هیچ ده‌ستبه‌رداری دایكم نه‌بووم، چونكه‌ هه‌میشه‌ هه‌ستمده‌كرد كه‌ رۆژێك به‌ئاگا دێته‌وه‌".

فریدمان موله‌ر پزیشكی مونیره‌ رایگه‌یاند، ناوبراو له‌ كۆمای جۆری مینیماڵدا بووه‌ كه‌ ئه‌گه‌رێكی زۆر كه‌م هه‌یه‌ دوای ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌سه‌كه‌ به‌ئاگابێته‌وه‌.

راگه‌یه‌نراوه‌ مونیره‌ دوای به‌ئاگاهاتنه‌وه‌، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ ئیمارات و له‌وێ درێژه‌ به‌ چاره‌سه‌ره‌كانی ده‌دات.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın