تەندروستي

"له‌ به‌ربانگ و پارشێودا قه‌یسی بخۆن"

- پڕۆفیسۆر دكتۆر ئایسون بای كارابوڵوت: "قه‌یسی ده‌بێته‌ هۆی شكاندنی به‌رهه‌ڵستی ئیسنولین. به‌ هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆمی به‌رزه‌ رێگه‌ له‌ دابه‌زینی په‌ستانی خوێن و سه‌ر له‌ گێژه‌وه‌ هاتن ده‌گرێت له‌ ره‌مه‌زاندا".

Emrah Gökmen,Ramal Abdullah Mahmood   | 09.05.2019
"له‌ به‌ربانگ و پارشێودا قه‌یسی بخۆن"

Malatya

مالاتیا – AA

پڕۆفیسۆر دكتۆر ئایسون بای كارابوڵوت رایگه‌یاند "پێویسته‌ رۆژووه‌وانان له‌ به‌ربانگ و پارشێودا له‌ بری خواردن و خواردنه‌وه‌ پڕ شه‌كره‌كان له‌ به‌ربانگ و پارشێودا قه‌یسی بخۆن كه‌ هه‌م هه‌رسكردنی ئاسانه‌ و هه‌میش وا ده‌كات هه‌ست به‌تێری بكه‌ن. قه‌یسی ده‌بێته‌ هۆی شكاندنی به‌رهه‌ڵستی ئیسنولین. به‌ هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆمی به‌رزه‌ رێگه‌ له‌ دابه‌زینی په‌ستانی خوێن و سه‌ر له‌ گێژه‌وه‌ هاتن ده‌گرێت له‌ ره‌مه‌زاندا".

سه‌رۆكی زانكۆی تورگوت ئۆزاڵ له‌ مالاتیا، پڕۆفیسۆر دكتۆر ئایسون بای كارابوڵوت له‌باره‌ی گرنگی و پێویستی خواردنی قه‌یسی له‌ خوانی به‌ربانگ و پارشێودا له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا.

كارابوڵوت راگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ رۆژووه‌وانان له‌ بری خواردن و خواردنه‌وه‌ پڕ شه‌كره‌كان له‌ به‌ربانگ و پارشێودا قه‌یسی بخۆن كه‌ هه‌م هه‌رسكردنی ئاسانه‌ و هه‌میش وا ده‌كات هه‌ست به‌تێری بكه‌ن و گوتی: "ئه‌و شه‌كره‌ی له‌ قه‌یسیدا هه‌یه‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ شه‌كری دیكه‌ زیانی كه‌متره‌ و قه‌یسی ده‌بێته‌ هۆی شكاندنی به‌رهه‌ڵستی ئیسنولین. خواردنی قه‌یسی سوودی زۆر به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت به‌ هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆمی به‌رزه‌ رێگه‌ له‌ دابه‌زینی په‌ستانی خوێن و سه‌ر له‌ گێژه‌وه‌ هاتن ده‌گرێت له‌ ره‌مه‌زاندا".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın