
Ankara
ئەنقەرە - AA
كۆمپانياى دروستكردنى دەرمانى ئەمريكى Pfizer، دابەشكردنى ئەزموونيى ڤاكسينى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) كە پێشيخستووە لە چوار ويلايەتى ئەمريكا دەستپێكرد.
بە گوێرەى هەواڵێكى رۆژنامەى نيويۆرك پۆستى ئەمريكى، كۆمپانياى Pfizerى ئەمريكى و كۆمپانياى BioNTechى ئەڵمانى دابەشكردنى ئەزموونيى ئەو ڤاكسينەى (COVID-19) كە پەرەيان پێداوە لە چوار ويلايەتى ئەمريكا راگەياند.
ئەو ويلايەتانەى كە وەكو رۆهد ئايلاند، تێكساس، نيو مەكسيكو و تێنسێس هەڵبژێردراوە رەچاوى گەورەيى، فرەرەگەزى دانيشتوانى و ژێرخانى بەرگريى كراوە.
ئەوەش ئاشكراكرا كە هيوا دەخوازن دابەشكردنى ئەزموونيى ڤاكسينەكە، ببێتە مۆدێلێك بۆ ويلايەتەكانى ديكەى ئەمريكا.