جيهان, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

فایزەر و بایۆنتێک بەشێوەیەکی کاتیی ناردنی پێکوتە بۆ ئەورووپا کەمدەکەنەوە

کۆمپانیای دەرمانی ئەمریکی فایزەر و کۆمپانیای بایۆتێکنۆلۆجی ئەڵمانی بایۆنتێک:''بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، سەرلەنوێ ئۆپەراسیۆنەکانی دروستکردن پێوانەدەکەنەوە''.

Dilara Zengin,Bahattin Gönültaş   | 16.01.2021
فایزەر و بایۆنتێک بەشێوەیەکی کاتیی ناردنی پێکوتە بۆ ئەورووپا کەمدەکەنەوە

Washington DC

بەرلین/واشنتۆن - AA

کۆمپانیای دەرمانی ئەمریکی فایزەر و کۆمپانیای بایۆتێکنۆلۆجی ئەڵمانی بایۆنتێک، ئاماژەیان بەوە کرد کە سەرلەنوێ ئۆپەراسیۆنەکانی دروستکردن پێوانەدەکەنەوە بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی پێکوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە پەرەیانپێداوە، ئەو دۆخەش بەشێوەیەکی کاتیی ناردنی پێکوتەکە بۆ ئەورووپا کەمدەکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا کە لە لایەن فایزەر و بایینتێک-ەوە بڵاوکراوەتەوە، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە بە چڕی کار دەکەن بۆئەوەی لە ساڵی ٢٠٢١دا بگەنە بەرهەمی نوێ بە بڕی دوو ملیار دۆز.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە بەمەبەستی گەیشتن بەو بڕە دۆزە و بەرزکردنەوەی بەرهەم سەرلەنوێ ئۆپەراسیۆنەکانی دروستکردن دەپێونەوە.

هەروەها باس لەوە دەکرێت کە ئەو دۆخە لە کۆتایی کانوونی دووەمەوە تا سەرەتای مانگی شوبات بەشێوەیەکی کاتیی کاریگەری دەکاتە سەر پرۆسەی ناردنی پێکوتەکە و، ئەوەیش بە شێوەیەکی کاتیی ناردنی پێکوتەکە بۆ ئەورووپا کەم دەکاتەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın