تەندروستی, عێراق, کۆڤید- ١٩

عێراق.. لەسەدا ٢٠ی تووشبووانی رۆژانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا "مەترسیدارە"

وەزیری تەندروستیی عێراق، حەسەن تەمیمی رایگەیاند، لەسەدا ٢٠ی تووشبووانی رۆژانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی "مەترسیدارە".

Sarmand Hameed   | 06.03.2021
عێراق.. لەسەدا ٢٠ی تووشبووانی رۆژانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا "مەترسیدارە"

Istanbul

بەغدا - AA

وەزیری تەندروستیی عێراق، حەسەن تەمیمی رایگەیاند، لەسەدا ٢٠ی تووشبووانی رۆژانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی "مەترسیدارە".

حەسەن تەمیمی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاندووە "لە کاتی گەڕانی بە چەند شەقامێکی سەرەکی لە بەغدا کە وێڕای قەدەغەی هاتوچۆ بەڵام جوڵەی تیادابووە، ئەوەی بینیووە کە خەڵکێکی زۆر پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نابن بەجۆرێک رەتیانکردووەتەوە دەمامک بپۆشن".

حەسەن تەمیمی راشیگەیاندووە کە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق رۆژانە روو لە هەڵکشان دەکات و رێژەی لەسەدا ٢٠ی تووشبووانی رۆژانەی ڤایرۆسەکە "مەترسیدارە".

وەزیری تەندروستیی عێراق گوتیشی "رێژەی تووشبوونی رۆژانە لەنێو منداڵانیشدا بەرزە".

لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا، بەرزترین رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە میانی چەند مانگی رابردوودا تۆمارکرا بەجۆرێک رۆژانە زیاتر لە پێنج هەزار تووشبوو تۆمارکراوە.

بە گوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٧٢٣ هەزار و ١٨٩ تووشبوو کە ١٣ هەزار و ٥٨٤یان گیانیان لەدەستداوە و ٦٥٧ هەزار و ٢٣ یان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın