تەندروستی, کۆڤید- ١٩

رێکخراوی تەندروستی جیھانی: "لە دوای پەتاکە جیهان رووبەڕووی کێشەی قوڵتر دەبێتەوە"

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، تێدرۆس ئەدھانۆم گێبریاسوس رایگەیاند کە ساڵێک بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تێپەڕیوە و ھۆشداری ئەوەشی دا کە لە دوای ئەم پەتایە جیهان رووبەڕووی کێشەی قوڵتر دەبێتەوە.

Betül Yürük   | 04.12.2020
رێکخراوی تەندروستی جیھانی: "لە دوای پەتاکە جیهان رووبەڕووی کێشەی قوڵتر دەبێتەوە"

New York

نەتەوە یەکگرتووەکان - AA

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، تێدرۆس ئەدھانۆم گێبریاسوس رایگەیاند کە ساڵێک بەسەر بڵابوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە جیھان تێپەڕیوە و لە کۆتاییدا ھیوایەک ھاتووەتە ئاراوە بەمەبەستی کۆتایپێهێنانی ئەم دۆخە.

گابریاسوس ھۆشداری ئەوەشی دا کە لەبەر ئەوەی ھەژاری و برسییەتی پێکوتەی نییە بۆیە دوای کۆتاییھاتنی پەتاکە، جیهان رووبەڕووی کێشەی قوڵتر دەبێتەوە.

گێبریاسوس لە میانی وتارێکیدا لە لووتکەی کۆڤید-١٩ لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند کە لە پرسی دەستگەیشتن بە پێکوتەی کۆرۆنا رێگە نادەن وڵاتانی ھەژار بێ بەش بن.

گێبریاسوس ئاماژەی بەوەدا کە ساڵێک بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تێپەڕیوە و ھۆشداری ئەوەشی دا کە لە دوای ئەم پەتایە، جیهان رووبەڕووی کێشەی قوڵتر دەبێتەوە.

ناوبراو گوتی: "پێکوتەی ھەژاری و برسییەتی بوونی نییە، پێکوتەی نادادپەروەری و گۆڕانکاری کەشوھەوا بوونی نییە".

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی، تێدرۆس ئەدھانۆم گێبریاسوس ئەوەشی خستەڕوو کە پەتاکە کێشەیەکی جیھانییە و بۆیە دەبێ چارەسەرەکەشی جیھانی و دادپەروەرانە بێت.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın